پایتەخت

لیڤەرپوول ڕاهێنەرەکەی دووردەخاتەوە

لیڤەرپوول ڕاهێنەرەکەی دووردەخاتەوە
کورتە

بەرپرسانی لیڤەرپوول پلانەکانیان بۆ قۆناغی داهاتوو داڕشتووە و ڕاهێنەرەکەیان دووردەنەوە.

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڕیاری کۆتاییدا بە دوورخستنەوەی ئاڕنە سڵۆت، ڕاهێنەری هۆڵەندیی یانەکە لە پۆستەکەی، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی تیپەکە کراوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی ناسراو و پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران بڵاویکردەوە، کارگێڕی ڕێدز گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە قۆناغی سڵۆت لەگەڵ یانەکە کۆتایی هاتووە و بڕیارویانداوە دەستبەجێ لە کارەکەی دووری بخەنەوە. ئەم بڕیارەش دوای تێپەڕبوونی وەرزێک دێت کە تێیدا یانەکە هەڵسەنگاندنی وردی بۆ ئاست و دەستکەوتەکانی تیمەکە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییە، بەرپرسانی لیڤەرپوول لە ئێستاوە پلانەکانیان بۆ قۆناغی داهاتوو داڕشتووە و ئاندۆنی ئیراولا، ڕاهێنەری پێشووی یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی، بەربژێری سەرەکی و یەکەمە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی لیڤەرپوول بگرێتە ئەستۆ.

30 ئایار 2026 15:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026