ئەنجامی پۆلە ناکۆتاکان بڵاونەکراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هۆشداری دەداتە قوتابییان
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و قوتابییان ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگەیاندنی نمرەی پۆلە ناکۆتاکان دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەمڕۆ شەممە پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، لە دوێنێوە چەند پەیج و سایتێک هەواڵی بڵاوکردنەوەی نمرەی پۆلە ناکۆتاکانیان بڵاوکردۆتەوە و داوا لە قوتابییان دەکەن سەردانی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) بکەن.
پەیمان خواجە دووپاتی کردەوە، ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە و وەزارەت تا ئێستا ئەنجامەکانی بڵاونەکردۆتەوە.
گوتەبێژی وەزارەت داوا لە قوتابییان و مامۆستایان دەکات، تەنها پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە بکەنە سەرچاوەی سەرەکی و بڕواپێکراوی هەواڵەکانیان، تاوەکو لە هەر بڕیار و گۆڕانکارییەکی فەرمی سەبارەت بە ئەنجامەکان دڵنیا ببنەوە.