پایتەخت

هاوسەرگیری دووەم کرا بە ناچاری

هاوسەرگیری دووەم کرا بە ناچاری
کورتە

وەزارەتی ئەوقافی سووریا بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوسەرگیری دووەمەوە دەردەکات

وەزارەتی ئەوقافی سووریا لە ڕێگەی گشتاندنێکی بەپەلەوە کە لە ڕێکەوتی 18ـی 3ـی 2026 دەرچووە، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هاندانی هاوسەرگیری دووەم ڕاگەیاند.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی باڵای ئەوقاف، هاوسەرگیری دووەم فەرز دەکرێت لەسەر هەر پیاوێکی موسڵمانی سووری کە توانای دارایی و کۆمەڵایەتی تەواوی هەبێت.

وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە وەک چارەسەرێکی کۆمەڵایەتی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی قەیرەیی و بەهێزکردنی پێکهاتەی کۆمەڵگە نراوە.

هاوکات داوا لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کراوە کە هاوکار بن لە ئاسانکارییکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.

29 ئایار 2026 15:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026