عێراق؛ كۆتایی به میلیشیاكان دههێندرێت
گەورەترین هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەک لە مێژووی نوێی عێراقدا دهستپێدهكات
حکومەتی عێراق دوای پشووەکانی جەژنی قوربان، قۆناغێکی نوێی کارکردن بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەست پێ دەکات.
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەو هێزە سیاسییانەی باڵی چەکدارییان هەیە دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی خشتەیەکی کاتی بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان دابنرێت.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەبارەت بەم هەنگاوە دەڵێت: بۆ گێڕانەوەی شکۆ بۆ دەوڵەت پێویستە عێراق لە هەموو چەکێکی نایاسایی پاک بکرێتەوە.
تا ئێستا 5 گرووپی چەکدار ڕەزامەندی سەرەتاییان نیشان داوە بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی 20 گرووپی چەکدار لە عێراقدا هەن و هێشتا بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدا نین.