وادەی گەڕانەوەی حاجییان ڕاگه‌یه‌ندرا
وردەکاری گەشتی حاجییان لە مەککەوە بۆ مەدینە و پاشان کوردستان
وا بڕیاره، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتوون لە حاجییانی شاری هەولێر، لە ڕێککەوتی 4ـی حوزەیرانی 2026 لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنەوە، كه ژمارەیان 1027 حاجییە.
ئه‌مڕۆ کاروان ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، ده‌نگۆی گەڕانەوەی حاجییان لە 10ـی حوزەیرانی 2026 دووره له ڕاستی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حاجییان دوای تەواوبوونیان لە مەککە، ماوەی 4 ڕۆژ لە مەدینە دەمێننەوە و پاشان دەگەڕێنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشبینی ده‌كرێت پێش 10ـی حوزەیران پرۆسەی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییان کۆتایی بێت، هه‌رچه‌نده كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دوایین كاروان تائێستا دیاری نه‌كراوه. دڵنیایی دا کە تا ئێستا سەرجەم حاجییانی هەرێم سەلامەتن و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.