ئەو کەسەی تامی جەژنی لە هاووڵاتییان تێکدا دەستگیرکرا
ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شوختی لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان دابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا زیانی بە ئۆتۆمبێلی چەند هاوڵاتییەک گەیاندبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی لە یەکەم ڕۆژی جەژندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تێیدا کەسێکی نەناسراو زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیاین دەگەیەنێت، هێزەکانی ئاسایش ڕاستەوخۆ بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە دەستپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای بەدواداچوون، توانیویانە ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن بەناوی (ش، أ، ص). پاشان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.