پایتەخت

کۆمەڵ بڕیاری کۆتایی دا

 کۆمەڵ بڕیاری کۆتایی دا
کورتە

کۆمەڵی دادگەری هێشتان سوورە و بایکۆت بەردەوامە

کۆمەڵی دادگەری هەڵوێستێکی توندی لەسەر دۆخی پەککەوتنی پەرلەمان و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت ڕاگەیاند و تەنها یەک بژاردە وەک دەرچەی ڕزگاربوون لەم قەیرانە یاساییە دەخاتە ڕوو.



ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا و تێیدا پشێوی و قەیرانە سیاسی و یاساییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستانی تاوتوێ کرد.



کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی ڕەخنەی لە پەکخستنی پەرلەمان و دواکەوتنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ گرت.



کۆمەڵی دادگەری جەختی لەوە کردەوە، کۆمەڵ هێشتا سوورە لەسەر بڕیاری پێشووی خۆی بۆ بایکۆتکردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، بەپێی ڕوانگەی ئەوان، بەشداریکردن لە پەرلەمانێکدا کە نەتوانێت کێشە بنەڕەتییەکانی خەڵک چارەسەر بکات، بێسوودە. 
 
کۆمەڵی دادگەری پێیوایە تەنها دەرچە و ڕێگاچارە بۆ دەربازبوون لەم چەقبەستووییە، دووبارەکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانە لە هەرێم، پێویستە ئەمجارە هەڵبژاردنەکە بە میکانیزمێکی شەفاف بێت و دوور بێت لە هەر جۆرە ساختەکاری و "دیزاینێکی پێشوەختە" کە ئیرادەی ڕاستەقینەی دەنگدەران بشێوێنێت.

23 ئایار 2026 18:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026