پایتەخت

دەتەوێت کچە هەرزەکارەت خاوەن کەساییەتییەکی بەهێز بێت؟

دەتەوێت کچە هەرزەکارەت خاوەن کەساییەتییەکی بەهێز بێت؟
کورتە

د. دیلمان ئازاد خۆشناو، مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی هەولێری پزیشکی ئامۆژگاری دایکان لە چۆنییەتی پەروەردەکردنی کچە هەرزەکارەکانیان دەکات.

دایکان چۆن دەتوانن بەباشترین شێوە کچە هەرزەکارەکانیان لە هەستیارترین قۆناغی ژیانیان پەروەردە بکەن؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لەلای د. دیلمان ئازاد خۆشناوە.


دەتەوێت کچە هەرزەکارەت خاوەن کەساییەتییەکی بەهێز بێت؟


وتاری د. دیلمان ئازاد خۆشناو، مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی هەولێری پزیشکی:

پێش ئەوەی بچمە ناو پاسەکەم لەبیر مەکە دایکی ئازیز، کچەکەت لە تەمەنی هەرزەکاری لە لوتکەی گۆڕانی هۆرمۆنە، لەو کاتەیە بەدوای خۆی دەگەڕێت خۆی بدۆزێتەوە بۆیە وای لێبکە لەجوانترین وێنە خۆی بدۆزێتەوە.


دایکی ئازیز دڵ گران مەبە کاتێک کچە هەرزەکارەکەت لەهەموو شتێک پێچەوانەت دەکات و وشەی بریندارکەرت بەرامبەر بەکاردەهێنێت، یان داوای هەندێک شت دەکات کە تۆ قبووڵت نییە، کە پێت دەڵێم دڵگران مەبە لەبەر ئەوەی ئەو کچەت لەو  تەمەنە هێشتا لە گۆڕانی هۆرمۆناتی جەستەیتی  و هەست ناکات کە قسەکانی هەڵەیە، بەڵکو بگرە خۆشی پێ ڕاستە.


زۆر خاڵ هەیە لە پەروەردەی کچی هەرزەکار دەبێت بەکار بێت بەڵام ئەو جەند خاڵە باس دەکەم نامەوی بابەتەکە دوورو درێژ بکەمەوە:

1- لەسەرەتاوە لێمەگەرێ توڕەیی نێوانتان بۆ چەند ڕۆژێک بمێنتەوە بەڵکو دوای چەند کاتژمێریک بڕۆ بۆ لای و پێی بڵێ (هەردووکمان هەڵەمان هەیە زوو توڕە بووین  بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرم خۆش دەوی و بۆیە هاتمەوە لات تاکو گفتوگۆ بکەین و  تا لە بیرۆکەو قسەکانت  تێبگەم).

٢- هەندێک یاساو ڕێسا لەماڵەوە دابنی و هەندێک جار وابکە کچەکەشت بەشدار بیت لە دانانی ئەو  یاساو ڕێسایە ئینجا ئەگەر ویستی لەو یاسایە دەربچیت زۆر بە دەنگیکی هێمن پێی بڵی( نەخێر ئەوە یاسای ماڵی منە) بەهەموو شێوەیەک دووربە لە بەکارهینانی تووندووتیژی.

3- پەیوەندییەکی پڕ لە خۆشەویستی دروست بکە هیچ توڕە مەبە کە داوای شتێک دەکات تۆ قبوڵت نییە بیرت بێت کە( توڕە بوون گفتوگۆ دەکوژێت).لەبیرت بێت ئەو کچەت لە سەردەمێکی تری ژیانە دوورە لەو سەردەمەی  کە تۆی دایک تیادا ژیاوی بۆیە داوایەکەی بە هێمنی وەربگرە ئەگەر ڕازی نەبووی زۆر بەهێمنی بۆی ڕۆن بکەرەوە بۆ ناکرێت داواکارییەکەی جێبەجێبکریت! ئاگاداربە  لەو تەمەنە زۆریان حەز لێیە هۆکاری ئەوە بزانن  (بۆ نابیت؟).

4- هەموو رێگایەکی بۆ دامەنێ لێگەری با هەڵە بکات و فیر بیت بە مەرجێک کە کاریگەری مەترسی نەبیت لەسەر ژیانی کچەکەت لێرە بە هێمنی پێی بڵی( پێم باشە وا نەکەی لەبەر ئەو هۆکارە و دوای ئەوەئەو کێشەت بۆ دروست دەبێت). ئەوکاتەی قسەکەی تۆ دێتە جێ ؛ کچەکەت بیری قسەی تۆی دەکەوێتەوە و بۆی دەبێتە وایەک لەبیری ناکات.

دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی هەولێری پزیشکی
پسپۆری پزیشکی دادوەری

23 ئایار 2026 16:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026