ئاراس تاڵهبانی پەردە لەسەر نهێنییەکان لادەدات
ئاراس تاڵهبانی پەردە لەسەر نهێنییەکانی لالەزار و دەرکردنی لە سلێمانی لادەدات
ئاراس تاڵهبانی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا چەندین زانیاریی مەترسیدار و نوێی لەبارەی ململانێی نێوان برا و ئامۆزاکانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە چیتر بێدەنگ نابێت.
گرنگترین قسهكانی:
1. دەرکردنی لە سلێمانی: "بە فەرمانی کوڕانی مام جەلال، دوای ئەو هەموو خزمەتە لە سلێمانی دەرکراوم و ناتوانم بگەڕێمەوه. هێزێکی چەتەیان ناردە سەر ماڵەکەم و تەنانەت گۆرەوییەکانیشیان دزیم."
2. دەستوەردان لە دادگا: "سەدا هەزار دەستێوەردانی سیاسی لە کاروباری دادگاکاندا دەکرێت."
3. مەئموورییەتی دەرەکی: "بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەلایەن هێزێکی دەرەکییەوە ڕاسپێردراون بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان."
4. شێوازی حوکمڕانی: "شێوازی حوکمڕانیی بافڵ و قوباد نابێت بەردەوام بێت، ئەوان هیچیان لە بەشار ئەسەد کەمتر نییە."
5. کەیسی لالەزار: "ئەوەی لەسەر کەیسی لالەزار وتراوە ڕاستە؛ ئەشکەنجەدانەکان بە فەرمانی ڕاستەوخۆی کوڕانی مام جەلال بووە. "
6. چارەنووسی لاهور و پۆڵاد: "یەکێک لە کوڕانی مام جەلال بە ئاشکرا گوتوویەتی: لاهور و پۆڵاد بە زیندوویی لە زیندان نایەنە دەرەوە."
7. خاوەندارێتی یەکێتی: "تا ئێستاش خۆم بە خاوەنی یەکێتی دەزانم، ئەوانەی ئێستا نەک خاوەن نین، بەڵکو یەکێتیش نین! ئەگەر مام جەلال لە ژیاندا بووایە، نەیدەهێشت دەسەڵاتیان هەبێت."