وهزیری دارایی عێراق بڕیاریدا
بڕیارێکی بەپەلە بۆ پێش جەژنی قوربان
وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی دەستپێکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕاگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی گرنگی بۆ ئەم مەبەستە دەرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بڕیارێکی نوێی بە مەبەستی خێراکردنی دابەشکردنی مووچە دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم کارمەندانی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراون کە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو (کە پشووی فەرمین) بەردەوام بن لە دەوامکردن.
هاوکات ئامانج لەم بڕیارە تەواوکردنی ڕێکارە داراییەکانە بۆ ئەوەی فەرمانبەران و خانەنشینان بتوانن پێش هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز مووچەکانیان وەرگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە، د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە پایتەختی ڕاگەیاندبوو، ناردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم بەستراوەتەوە بە ڕادەستکردنی لیستی ناوی فەرمانبەران و داهاتی نانەوتی بە حکومەتی فیدراڵ؛ ئەگەر ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکرێن، ئەگەری زۆرە بەغدا مووچەی ئەم مانگەی هەرێمیش ڕەوانە بکات.