تاڤگە عومەر: لە نزیکەوە چاومان بە حەمە ڕەش کەوت
دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی گیراوانی لالەزاری لە سلێمانی کرد، چاویان بە حەمە ڕەش کەوتووە
دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی گیراوانی لالەزاری لە سلێمانی کرد، چاویان بە 'حەمە ڕەش و کارزان ئەحمەد' کەوتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی بهشی یاسایی دهستهی مافی مرۆڤ لە پەرەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، شاندی دەستە لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە گواستنەوەی مەلەفی دۆسیەی لالەزار بۆ دادگای پێداچوونەوە کۆبوونەوە.
تاڤگە عومەر ئاماژەی بەوە دا، چاومان کەوت بە ڕاگیراوان 'حەمە ڕەش' کە لە کاتی دانیشتنی دادگاییدا باسی ئەوەی کردبوو لە ماوەی لێکۆڵینەوەدا ڕووبەڕووی جۆرەها ئەشکەنجە بووەتەوە، هەروەها ڕاگیراو 'کارزان ئەحمەد'، کە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زانیاری لەسەر ئەشکەنجەدانی بڵاوکرابووەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بهشی یاسایی دهستهی مافی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە، چەندین زانیاریمان هەیە کە لە ڕاپۆرتەکانماندا دەینێرین بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.