هۆشدارییەکی بەپەلەی پۆلیسی دهۆک بۆ کچان و ئافرەتان
پۆلیسی دهۆک نهێنی چەندین دۆسیەی دزی و ههرهشه ئاشکرا دەکات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەستگیرکردنی چەندین تۆمەتباری بە تاوانی جۆراوجۆر لە سنووری پارێزگاکە و قەزاکانی دەوروبەری ڕاگەیاند.
ئهمڕۆ ڕاگهیاندنی پۆلیسی دهۆک به ڕۆژنامهنووسانی ڕاگەیاند، تیمەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە دهۆک، سێمێل، شێخان و ئامێدی سەرکەوتوو بوون لە دەستگیرکردنی چەندین تۆمەتبار. تاوانەکان پێکهاتبوون لە دزیکردنی پاره و مۆبایل، خراپ بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا، ساغکردنەوەی دراوی ساختە، تەقەی هەڕەمەکی و بەکارهێنانی منداڵان بۆ سواڵکردن.
به پێی قسهكانی پۆلیس، ئۆپەراسیۆنەکان بوونە هۆی دەستگیرکردنی 5 تۆمەتباری دزی مۆبایل و پارە، هەروەها 13 تۆمەتباری بواری سەرانەوەرگرتن و هەڕەشەی ئەلیکترۆنی، لەگەڵ تێکشکاندنی باندێکی 3 کەسیی ساغکردنەوەی دۆلاری ساختە و دەستگیرکردنی 5 کەس بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە.
پۆلیسی دهۆک داوای لە هاووڵاتییان، بەتایبەت کچان و ئافرەتان کرد کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەلیکترۆنیدا سکاڵا تۆمار بکەن، هەروەها جەختی لە بەردەوامی هێزەکانیان کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.