پایتەخت

موجته‌با هێڵی سووری بۆ ئەمریکا دیاریكرد

موجته‌با هێڵی سووری بۆ ئەمریکا دیاریكرد
کورتە

ورده‌كاریی بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ی موجته‌با له‌باره‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراو

موجته‌با فەرمانێکی نوێی دەرکردووە کە بەپێی ئەو بڕیارە، بردنە دەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی وڵاتەکە بۆ دەرەوەی سنوورەکان قەدەغە دەکرێت.

 

ئه‌مڕۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ورده‌كاریی بڕیارێكی نوێی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، ڕێبه‌ری باڵای ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراو بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان چونكه‌ له‌ئێستادا یۆرانیۆمه‌كه‌ نزیکە لە ئاستی دروستکردنی چەک.

 

ڕۆیته‌رز نووسیویه‌تی، ئەم بڕیارە نوێیەی تاران لەوانەیە ببێتە هۆی توڕەکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و پرۆسەی ئەو دانوستانانە ئاڵۆزتر بکات کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.

 

ئەم هەنگاوە هەڵوێستی تاران بەرامبەر بە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکا كه‌ له‌باره‌ی وه‌ستاندنی 'یۆرانیۆمی پیتێندراو و چه‌كی ئه‌تۆم'ه‌وه‌یه‌ لە دانوستانەکاندا توندتر دەکات.

21 ئایار 2026 16:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026