پایتەخت

هەواڵێکی خێرا لەبارەی تەندروستی حاجیانی هەرێم

هەواڵێکی خێرا لەبارەی تەندروستی حاجیانی هەرێم
مینە حاجی خدر (ئه‌و حاجییه‌ كورده‌ی ته‌ندروستی تێكچوو)
کورتە

چیرۆکی ئەو حاجییەی بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە لە مەککە

حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری مەککە نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامدرا و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

 

ئه‌مڕۆ کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 21/5/2026، حاجییەکی خەڵکی شاری ڕانیە بە ناوی مینە حاجی خدر، بەهۆی تێکچوونی لەناکاوی باری تەندروستییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی نور لە شاری مەککە.

 

به‌ گووته‌ی ستوونی، دوای پشکنینەکان پزیشکەکان بڕیاری نەشتەرگەرییەکی خێرایان بۆ داوە و پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە یەکەم حاڵەتی نەشتەرگەرییە لە نێوان حاجیانی ئەمساڵدا و لە ئێستادا بەرپرسانی نووسینگەکانی ڕاپەڕین و هەڵەبجە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی دەکەن.

 

هەروەها دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە تەندروستی سەرجەم حاجیانی کوردستان باشە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆچی دوایی تۆمار نەکراوە و تیمە تەندروستییەکان بەردەوام لە خزمەتیاندان.

21 ئایار 2026 13:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026