پایتەخت

گۆڕانکارییەکی گەورە لە نرخی هێڵەکانی په‌یوه‌ندی و ئینتەرنێت

گۆڕانکارییەکی گەورە لە نرخی هێڵەکانی په‌یوه‌ندی و ئینتەرنێت
کورتە

دادگا بڕیارەکەی حکومەتی پووچەڵ کردەوە؛ مژدە بۆ هاووڵاتییان

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە تێیدا باجی 20% لەسەر کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت لادەبات.

 

بەپێی بڕیارە نوێیەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، پێویستە نرخی کارتەکانی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت وەک پێشتری لێبێتەوە و دابەزن، بەمەش بڕیاری پێشووی زیادکردنی نرخەکان هەڵدەوەشێتەوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 23ی شوباتی 2026دا حکومەتی عێراق بە مەبەستی زیادکردنی داهاتی نانەوتی ئەم باجەی سەپاندبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بارگرانی بۆ سەر شانی هاووڵاتییان دروست کرد، ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە.

20 ئایار 2026 11:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026