خشتەی نوێی سهردانیكردنی چاکسازی هەولێر بڵاوکرایەوە
گۆڕانکاری لە خشتەی سەردانیکردنی سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر ڕادەگەیەندرێت
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر ئاگادارییەکی فەرمی ئاڕاستەی کەسوکاری سزادراوان دەکات سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ڕۆژانی سەردانیکردن (مواجهە) بەهۆی هاتنی پشووی فەرمی جەژنی قوربانەوە.
ئهمڕۆ ڕاگهیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر بڵاویكردهوه، پرۆسەی سەردانیکردن کە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت، گوازراوەتەوە بۆ ڕۆژی یەکشەممە. خشتەی نوێی سەردانیکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێکخراوە:
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 24/5/2026، سەردانیکردنەکە تایبەت دەبێت بە سزادراوانی بەشی C.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 25/5/2026، سەردانیکردنەکە تایبەت دەبێت بە سزادراوانی بەشی A.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم سەردانیکردنە تەنها بۆ پیاوان ڕێگەپێدراوە. لە کۆتاییدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێک و پێك بەڕێوە بچێت.