پایتەخت

دۆخی ئێران و ئەمریکا گەیشتە بنبەست

دۆخی ئێران و ئەمریکا گەیشتە بنبەست
کورتە

ئێران - ئه‌مریكا و ئیسرائیل لە لێواری جەنگێکی نوێ؛ چی ڕوودەدات؟

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری توند دەداتە ئیسرائیل و ده‌ڵێت: هەر جۆرە شکستێک لە دانوستانەکاندا ڕووبدات، بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی تەلئەڤیڤ دەبێت.

 

ئه‌مڕۆ سوپای پاسداران لە به‌یاننامه‌یه‌كی فەرمیدا ڕایگه‌یاند، كه‌ ئەوان بە نیازپاکی لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکاندا بەشدار بوون، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هەڕەشەکان بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع.

 

سوپای پاسداران هۆشداری دا کە هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران بە وەڵامێکی زۆر قورس و توند دەدرێتەوە و ڕاگەیەنراوەکەی بە دەستەواژەی 'ئەگەر بگەڕێنەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوە' کۆتایی پێهێنا.

 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ئێستادا ئەمریکا گەمارۆیەکی توندی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران، ئەمەش ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگی زیاتر کردووە.

 

ئەم ئاڵۆزییانە لەکاتێکدایە کە لە 28ـی شوباتی ڕابردوو، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 3000 کەس. هەرچەندە لە 8ـی نیساندا ڕێککەوتنی ئاگربەست واژۆکرا، بەڵام دواجار دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد بێ ئەنجام بوون.

21 ئایار 2026 15:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026