پایتەخت

وەزارەتی ئەوقاف یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی راگەیاند

وەزارەتی ئەوقاف یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی راگەیاند
کورتە

کەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە؟

وەزارەتی ئەوقاف یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: دیاری کردنی جەژنی قوربان وەکو جەژنەکانی دیکە نییە و تەنیا لای وڵاتی سعودییایە.

 

کەمێک لەمەوبەر نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەبەر ئەوەی مەڕاسیمی حەج هەیە، دادگای باڵای سعودییە ڕۆژی چوارشەممە 27ـی 5ـی 2026وەکو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کردووە.

 

نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوە دا، مەڕاسیمی حەج تاوەکو سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەردەوام دەبێت، ئەوکات وادەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.

17 ئایار 2026 19:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026