پایتەخت

سلێمانی؛ هێزێکی ئەمنی خێزانی سەرۆکی حزبێکیان برد

سلێمانی؛ هێزێکی ئەمنی خێزانی سەرۆکی حزبێکیان برد
کورتە

کیس خرایە سەریان و بردران؛ وردەکاری نوێ لەسەر ڕفاندنی خێزانی کارۆخ سەید ڕزگار.

چارەنووسی هاوسەر و برای سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی نادیاره‌، دوای ئەوەی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران.

 

دوێنێ سێشەممە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کارۆخ سەید ڕزگار لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی و هاوسەرەکەی بە ناوی بەهار محەممەد لەگەڵ برایەکی بە ناوی ئەحمەد فەتاح دەستگیر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاریان دەبەن.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، دراوسێکان سەرۆکی حزبەکەیان لە ڕفاندنی خێزانەکەی ئاگادارکردووەتەوە. هەرچەندە تۆمەتی سیخوڕی دراوەتە پاڵ دەستگیرکراوەکان، بەڵام ئەم تۆمەتانە له‌لایه‌ن کارۆخ سەید ڕزگاره‌وه‌ ڕەتدەکرێنەوە بەو پێیەی هاوسەری ناوبراو ژنی ماڵەوە بووە و سەرپەرشتی 3 منداڵی کردووە.

 

ئەمە دووەم جارە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی سەرۆکی ئەم حزبە لە دوای ڕووداوەکەی 7ی تشرینی دووەمی 2025. لە ئێستاشدا داوا دەکرێت ڕێگە بە پارێزەر بدرێت بۆ بینینی دەستگیرکراوەکان و ئاشکراکردنی کەیسەکە.

 

حزبی کڵپەی نیشتمانی لە 5ی کانوونی یەکەمی 2020 لە شاری هەولێر دامەزراوە، ئۆفیسەکەی له‌ شاری سلێمانییه‌.

 

21 ئایار 2026 14:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026