عێراق و چین؛ کۆتایی سەردەمی زێڕینی بازرگانی؟
کاریگەریی گەرووی هورمز لەسەر گیرفانی هاووڵاتییانی عێراق
هاوردەکردنی کاڵای چینی بۆ عێراق دابەزینێکی مێژوویی تۆمار دەکات و لە ماوەی ساڵێکدا بە ڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە.
ئهمڕۆ دکتۆر مەنار عوبێدی، سەرۆکی ناوەندی عێراقی داهاتوو بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو تەنیا بەبەهای 285 ملیۆن دۆلار کاڵا لە چینەوە هاوردەی عێراق کراوە.
جێگهی ئاماژهیه، لە هەمان مانگی ساڵی 2025دا، بەهای هاوردەکردن 1.7 ملیار دۆلار بووە، کە ئەمەش نیشاندەری گەورەترین دابەزینە لە مێژووی بازرگانی هەردوو وڵاتدا.
بەپێی شیکارییە ئابوورییەکان، داخرانی گەرووی هورمز، دابەزینی داهاتی نەوت، کەمکردنەوەی بودجەی پڕۆژەکان و ناجێگیری نرخی دراو، هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم پاشەکشەیەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بازرگانی نێوان عێراق و چین لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2025 بە ڕێژەی 57٪ گەشەی کردبوو و قەبارەکەی لە 10 ملیار دۆلارەوە گەیشتبووە 17 ملیار دۆلار.