شەش خوی خراپ کە تەندروستیت تێک دەدەن
تا ئێستا زانیوتە کە شەش کردار و خوی ڕۆژانەی ژیانت تەندروستیت تێک دەدات!
بەپێی ماڵپەڕی زانستی "Verywell Health"، ئەمانەی خوارەوە شەش خوی باون کە دەتوانن زیانی گەورە بە جەستە و مێشکت بگەیەنن بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت، بێگومان ڕەنگە تا وەکو ئێستا هەستت بە هیچ یەک لەمانە نەکردبێت و هەر وەک کارێکی ئاسایی و ڕۆژانە و بەردەوام ئەنجامت دابن، بەڵام دوای زانینی ئەو شەش خووە بە دڵنیاییەوە دوووبارەیان ناکەیەوە.
1- پشتگوێخستنی ڕاهێنان
زۆرێک لە خەڵکی گرنگی بە "ڕاهێنانی ئایرۆبیک" دەدەن، لە کاتێکدا "ڕاهێنانی هێز" گرنگییەکی کەمتری پێ دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی ئەم ڕاهێنانانە زۆر پێویستن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی. کەوتن یەکێکە لە گەورەترین مەترسییەکان کە ڕوبەڕوی بەساڵاچوان دەبێتەوە، و زۆربەی کات بەهۆی لاوازی هێز و هاوسەنگییەوەیە. دەتوانرێت ئەم مەترسییە کەم بکرێتەوە لە ڕێگەی پاراستنی هێزی ماسولکەکان و جوڵە.
2- بەکارهێنانی بەردەوامی مۆبایلەکەت
گەڕانی زۆر لە مۆبایل و بەکارهێنانی شاشە بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی ماندوکردنی تەندروستیت بە چەندین شێوە. دەکرێت کاریگەری لەسەر بینینت هەبێت.
3- پشتگوێخستنی تەندروستی دەرونی (مێشک)
ڕاهێنان و وەرزش تەنها هەنگاو نین بۆ پشتگرتن لە بەساڵاچونی تەندروستی، بەڵکو پێویستت بە پاراستنی تەندروستی دەرونی و مێشکیشت هەیە. پاراستنی تەندروستی دەرونی بریتییە لە کارامەییەکانی سۆزداری، کاتێک کاتت نییە بۆ پیاسەیەکی کورت، ژەمە هاوسەنگەکان هەڵبژێرە تەنانەت دوای خواردنی کالۆری زیاتر لەوەی پێویستە
4- دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ
دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت؛ چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبونی کێش، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، و تێکچونی ئاستی شەکر لە خوێندا.
5- خشتەی خەوی ناڕێک
ناڕێکی خشتەی خەو کاریگەری نەرێنی لەسەر توانای ئەنجامدانی ئەرکە ڕۆژانەکانت دەبێت. بەبێ پشودانی ڕێک و بە کوالێتی بەرز، ڕەنگە توشی زەحمەتی بیت لە تەرکیزکردن، کۆنترۆڵکردنی هەستەکانت و پاراستنی چالاکی جەستەییت.
6- ڕێگریكردن لە كێشە تەندروستییەكان
ناتوانین پێشبینی هەمو کێشەیەکی تەندروستی بکەین کە ڕوبەڕومان دەبێتەوە، بەڵام زۆرێک لە خوەکان -وەک چالاکی جەستەیی، خۆراکی تەندروست، خەوی ڕێک، وازهێنان لە جگەرەکێشان، و بەردەوامبون لەسەر پشکنینی پزیشکی- دەتوانن ئەم مەترسییانە کەم بکەنەوە.