پایتەخت

ئێران ئەم دوو گەنجە کوردەی لەسێدارەدا

ئێران ئەم دوو گەنجە کوردەی لەسێدارەدا
کورتە

ڕێگە نەدراوە خێزانەکانیان چاویان پێبکەوێت؛ کەیسی دوو گەنجی کورد لە ئێران کۆتایی هات.

دەسەڵاتی دادوەری ئێران دوو گەنجی کوردی بە تۆمەتی کردەوەی تیرۆرستی و تێکدانی ئاسایشی وڵات لەسێدارەدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، دوو گەنجی کورد بە ناوەکانی ' ڕامین زلە و کەریم مەعروفپوور'، کە هەردووکیان خەڵکی نەغەدەن، بەتۆمەتی پەیوەندییان بە خزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەسێدارە دراون.

لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەم دوو گەنجە کوردە، سەنتەری ڕاگەیاندنی دادوەری (ئاژانسی میزان نیوز)ـی ئێران هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و هەردوو گەنجەکەی بە "ئەندامی گرووپی تیرۆرستی، یاخیگەری و تیرۆرکردن" تۆمەتبار کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای لە سێدارەدانی ئەم دوو گەنجە بە نهێنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 21-5-2026 لە زیندانی ناوەندی نەغەدە جێبەجێکراوە، بەبێ ئەوەی پێشوەختە ئاگاداری خێزانەکانیان بکرێنەوە و ڕێگە بدەن بۆ دوایین جار چاویان پێیان بکەوێت.

ڕێکخراوەکە جەخت دەکاتەوە، کە دووبارەبوونەوەی ئەم تۆمەتانە لە دژی چالاکوانە سیاسییەکان لە ئێران، بەزۆرەملێ و لە ڕێگەی ئەشکەنجەدان بەدەست دەهێندرێن.

21 ئایار 2026 09:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026