پایتەخت

بەغدا کاتی وەرگرتنی گەنمی کوردستانی دیاریکرد

بەغدا کاتی وەرگرتنی گەنمی کوردستانی دیاریکرد
کورتە

جووتیاران لە چاوەڕوانیدا؛ پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەم ڕۆژەدا دەستپێدەکات

وا بڕیاره‌ حکومەتی عێراق ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكات. له‌ شاره‌كانی عێراقیشه‌وه‌، به‌هۆی كاریگه‌ریی كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ زووتر ده‌ستی پێكردووه‌.

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی نیسانەوە پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران لە باشوور و ناوەڕاست دەستی پێکردووە و تا ئێستا ملیۆنێک و 140 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
.

ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ڕۆژانی داهاتوودا وەرگرتنی گەنم لە کەرکووک و نەینەوا دەست پێدەکات و ئەو پارێزگایانەش پابەندکراون بە جێبەجێکردنی سیستمی نۆرەگرتنی پێشوەختە. بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکەن بەرهەمی ئەمساڵ 5 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت و وڵات بگاتە ئاستی خۆبژێوی
.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرای ده‌كات، لە ڕۆژانی داهاتوودا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و پێویستە تا 20ی تەمموز پرۆسەکە لە سەرجەم پارێزگاکان کۆتایی پێ بهێنرێت
.

ئەمساڵیش حکومەتی عێراق هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، تەنیا 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکڕێتەوە، لەکاتێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی کوردستان داوای کردبوو بەغدا لانیکەم ملیۆنێک و 250 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت
.

21 ئایار 2026 11:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026