گەورەترین هەڕەشەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
تەنیا دوو بژاردە لەبەردەم تاران ماوه
کۆشکی سپیی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی ئێران دەکات و ڕادەگەیەنێت کە تەنیا دوو بژاردە لەبەردەم تاراندا ماوە: ڕێککەوتن یان سزایەکی سەربازیی بێوێنە.
ستیڤن میڵەر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە پێویستە ئێران بڕیاری کۆتایی خۆی بدات. ئەو ڕوونی کردەوە کە تاران یان دەبێت ڕازی بێت بە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەیەک کە جێگەی ڕەزامەندیی ئەمریکا بێت، یان ڕووبەڕووی سزایەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا دەبێتەوە کە مێژووی هاوچەرخ هاوشێوەی بەخۆیەوە نەدیوە.
به گوتەی میڵەر، ئەمە تاکە بژاردەیە کە ئێستا لەبەردەم ئێراندایە.
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە چەند ڕۆژێک چاوەڕێی وەڵامێکی دروست لە ئێران دەکات و هۆشداریی دابوو لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان.