لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
لیست و ڕاپۆرتی تەرازوویی پێداچوونەوەی مانگی نیسان ڕەوانە دەکرێت
تیمێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، سبەی لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکات.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت، سبەی پێنج شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
وەزارەتی دارایی سەبارەت بەدیاریکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار ئاماژەی بەوە دا، لە ڕووی ژمێریاریەوە ئەو بابەتە پەیوەستە بە ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەو تاکۆتایی مانگی ئایار و ناردنی سەرجەم داتاکان لە یەکە ژمێریاریەکانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بە دیار ناکەوێت داهاتی مانگی ئایار چەندەو چەندەش پشکی حکومەتی فیدراڵە.