پایتەخت

لەمەودوا بە مۆڵەتی شۆفێری کوردستان دەتوانی گەشتی جیهان بکەیت

لەمەودوا بە مۆڵەتی شۆفێری کوردستان دەتوانی گەشتی جیهان بکەیت
کورتە

چیتر پێویست ناکات مۆڵەتی شۆفێرییەکەت بکەیت بە نێودەوڵەتی

چیتر پێویست ناکات مۆڵەتی شۆفێرییەکەت بکەیت بە نێودەوڵەتی، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکردووە.

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی، ئەو كەسانەی خاوەنی مۆڵەتی نوێی شۆفێرین دەتوانن ڕاستەوخۆ مۆڵەتەكەیان بكەنە نێودەوڵەتی.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، کە ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێری نوێی خۆجێین دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن بە بێ ئەوەی مۆڵەتی شوفێریەکەیان بگۆرن بە مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی.

 

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر ڕوونیکردەوە، ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێری نوێی خۆجێین بەڵام بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت ناکەن بۆ دەرەوەی وڵات و ئەگەر بیانەوێت لەو وڵاتەی گەشتیان بۆ کردووە و ئۆئۆمبێل بە کرێ بگرن و شوفێری بکەن، ئەوا پێویستە مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن.

20 ئایار 2026 17:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026