پایتەخت

ئەرسناڵ دوای 22 سال نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە

ئەرسناڵ دوای 22 سال نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە
کورتە

یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دوای 22 ساڵ بە فەرمی نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی پرێمەرلیگی بۆ ئەم وەرزە مسۆگەر کرد

 

یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دوای 22 ساڵ بە فەرمی نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی پرێمەرلیگی بۆ ئەم وەرزە مسۆگەر کرد، ئەمەش دوای ئەوەی ڕکابەرە سەرسەختەکەی، یانەی مانچستەر سیتی، تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو.

 

دوای ئەوەی ئەمشەو لەهەفتەی 36 مانچێستەر سیتی بە گۆڵێک لەگەڵ بۆرنمۆس یەکسان بوو، سیتیزن خاڵەکانی لەگەڵ ئارسناڵ وەک خۆی بمێنێتەوە و گەنەرز پێش کۆتایی هاتنی وەرزەکە نازناوەکە یەکلا بکاتەوە، ئێستا ئەرسناڵ بە 82 خاڵ لە پێشەنگدایە و مانچێستەر سیتیش بە 77 خاڵ لە پلەی دووەمدا چەقیوە.

 

بۆرنمۆس کە خۆی لەم وەرزەدا شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەکات، بەم سەرکەوتنە دیارییەکی بەنرخی پێشکەشی میکێل ئارتێتا و یاریزانەکانی کرد، ئەگەر شاگردەکانی پێپ گواردیۆلا سێ خاڵی ئەم یارییەیان بەدەستبهێنایە، ململانێی نازناوەکە دەگوازرایەوە بۆ گەڕی کۆتایی کاتێک بڕیار بوو ئەرسناڵ ڕووبەڕووی کریستاڵ پاڵاس ببێتەوە و سیتیش بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا یاری بکات، پاشەکشەی ئارسناڵ لەو گەڕەدا دەبووە مەترسییەکی گەورە، بەڵام بۆرنمۆس سیناریۆکەی گۆڕی.

 

ئەم پاڵەوانێتییە بۆ یانەی ئەرسناڵ و هاندەرانی، بۆ ڕاهێنەر میکێل ئارتێتا بەتایبەتی، وەرچەرخانێکی مێژووییە. ئەمە یەکەمین جارە لەوەتەی وەرزی مێژوویی 2003-2004 کە تێیدا یانەکە بەبێ چەشتنی هیچ شکستێک و بە سەرکردایەتی ئارسێن ڤینگەر نازناوەکەی بردەوە، ئارسناڵ بتوانێت دووبارە جامی پرێمەرلیگ بەرز بکاتەوە و بگەڕێتەوە سەر تەختی پادشایەتی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

20 ئایار 2026 00:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026