پایتەخت

گەرماکەی تاقەت پڕوکێنە کەچی زۆرترین بڕی باران باریوە

گەرماکەی تاقەت پڕوکێنە کەچی زۆرترین بڕی باران باریوە
کورتە

لە شارە گەرمەکەی هەرێمی کوردستان زۆرترین باران باریوە

سەرەڕای گەرمی کەش و هەوای هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان زۆرترین بڕی بارانبارینی ئەمڕۆی ناوچەکان بڵاودەکاتەوە.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

هەولێر: 0.7 ملم

پیرمام: 7.9 ملم

سلێمانی: 10.1 ملم

چەمچەماڵ: 5.0 ملم

زاخۆ: 12.8 ملم

ئاکرێ: 1.4 ملم

ئامێدی: 0.2 ملم

بامەرنێ: 0.2 ملم

بازیان: 4.6 ملم

دەربەندیخان: 12.0 ملم

حاجی ئۆمەران: 6.2 ملم

کەلار: 1.2 ملم

مەیدان: 5.2ملم

سۆران:6.0 ملم

ماوەی نزیکەی مانگێکە، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، لەگەڵیدا لە هەندێک ناوچەکان بارانبارین و تەرزە بەردەوامە و ئەمڕۆ لە زاخۆ زۆرترین ڕێژەی باران باریوە.

19 ئایار 2026 23:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026