پایتەخت

ئێران باج بەسەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەسەپێنێت

ئێران باج بەسەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەسەپێنێت
کورتە

ئێران هەنگاوێکی نوێ دەنێت بەرەو توندکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی زانیاری جیهانیدا


 
کۆماری ئێران هەنگاوێکی نوێ دەنێت بەرەو توندکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی زانیاری جیهانیدا، میدیایەکانی ئێران دەڵێن: "تاران بە فەرمی داوا دەکات کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا لە جیهاندا باج و رسومات بدەن لەبەرامبەر تێپەڕبوونی کێبڵەکانی ئینتەرنێتیان بە ژێر گەرووی ستراتیژیی هورمزدا".


 
میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە، کە دەبێت کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا وەک "گوگڵ، مێتا، مایکرۆسۆفت و ئەمازۆن" ناچار بکرێن پابەندی یاسا و ڕێساکانی ئێران بن،  هەروەها تاران داوا دەکات مافی تایبەت بدرێت بە کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ سەرپەرشتیکردن، ڕاگرتن و چاککردنەوەی ئەو کێبڵە دەریاییانەی کە بە ناوچەکەدا تێدەپەڕن.


 
ئەم جموجۆڵە نوێیەی ئێران دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەنبیا (کۆنتڕۆڵی ئابووری و پیشەسازی سوپای پاسداران دەکات) لە ڕێگەی پلاتفۆرمی X ڕایگەیاندبوو: تاران لەمەودوا "رسومات و باج بەسەر کێبڵەکانی ئینتەرنێتدا دەسەپێنێت" و ئەمەش وەک مافێکی یاسایی و سەروەریی وڵاتەکەی تەماشا دەکات.

19 ئایار 2026 22:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026