پایتەخت

سبەی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت؟

سبەی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت؟
کورتە

بڕیارە سبەی ئینتەرنێت لە عێراق ڕابگیرێت، کوردستان دەگرێتەوە؟

بڕیارە سبەی ئینتەرنێت لە عێراق ڕابگیرێت، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرتنەوەی ئەم بڕیارە ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ساڵانە بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ئینتەرنێت لەکاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕادەگیرێت، بەڵام هیچ ساڵێک ئینتەرنێت بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ڕانەگیراوە.

 

دیلان ڕەشاد ئاماژەی بەوە دا، سبەی تەنیا لە عێراق ئینتەرنێت ڕادەگیرێت و بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت ئاسایی دەبن.

ا

لای خۆیەوە مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەبۆنەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە گشتییەکان، سبەی لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 7:30ـی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.

19 ئایار 2026 22:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026