کۆدی غاز بۆ هاوژینەکان دەردەکرێت
بڕیاری دابەشکردنی غاز بە کۆبۆنی خۆراک لەکاتی قەیران چووە بواری جێبەجێکردنەوە
بڕیاری دابەشکردنی غاز بە کۆبۆنی خۆراک لەکاتی قەیران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، قایمقامیەتی قەزای کفری ئاگاداری هاوژینەکانی سنوورەکە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممەوە قایمقامیەتی قەزای کفری لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ئەوانەی هاوسەرگیرییان کردووە و کۆبوونی خۆراکیان نییە، سبەی چوارشەممە سەردانی قایمقامیەتی قەزای کفری بکەن.
قایمقامیەتی قەزای کفری ئاماژە بەوە دەدات، مەبەستی سەردانیکردنەکە بۆ دەرکردنی کۆدی تایبەت بە وەرگرتنی غازە.
قایمقامیەتی قەزای کفری پێداویستی هاوژینەکان ئاشکرا دەکات: ( کۆبوونی خۆراکی خێزانی هەردووکیان، کارتی نیشتمانی خۆی و خێزانی، گرێبەستی هاوسەرگیری، کارتی زانیاری).