پێش جەژن مووچە دابەش دەکرێت
هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ مووچەخۆران
سبەی لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی بەغدا دەکرێت، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هاتنی مووچە موژدە بە مووچەخۆران دەدات.
کەمێک پێش ئێستا د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەگەر هەیە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنچ ڕەوانەی هەرێم بکرێت، بە مەرجێک ئەگەر حکومەتی هەرێم هەوڵ بدات.
بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، سبەی شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی بەغدا دەکەن.
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونیکردەوە، پێش جەژنی قوربان ئەگەر حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی بدات ئەوا بەدڵنیاییەوە مووچەی هەرێمیش ڕەوانە دەکرێت.
لای خۆیەوە نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 27ـی 5ـی 2026 وەکو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کراوە.