ئاگادارییەکی گرنگ بۆ ئەو جووتیارانەی خەریکی دروێنەن
ئەو 4 ناوچەیەی لە هەولێر پڕۆسەی دروێنەیان تێدا دەستیپێکرد.
وەرزی دروێنەی گەنم لە ناوچەکانی مەخموور، دیبەگە، قەراج و کەندێناوە دەستیپێکردووە. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێرییش دهڵێت: بەهۆی زۆری باران و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئەمساڵ پڕۆسەی دروێنە کەمێک دواکەوتووە.
ئهمڕۆ هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕەخنەی لە حکومەتی فیدراڵی گرت و به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، بهغدا تەنیا 400000 تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان وەردەگرێت، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ بگاتە زیاتر لە 1500000 تۆن. ئەمەش به غەدرێکی بەردەوام لە جووتیارانی هەرێم ناوزەند کرد.
هەروەها هۆشداری دا لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە و داوا لە جووتیاران کرا جگەرە نەکێشن، تانکەری ئاو ئامادە بکەن و ئامێرەکانی دروێنە لە ناو دەغڵدا چاک نەکەنەوە بۆ ئەوەی ڕووداوی نەخوازراو ڕوو نەدات.