كه‌ی مووچه‌ی مانگی 5 خه‌رج ده‌كرێت؟
بڕیاری خێرا و ڕێککەوتنی بودجە؛ چۆن فەرمانبەران پێش جەژن مووچە وەردەگرن؟
سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 5 داوا ده‌كرێت بۆ پێش جه‌ژن پرسی بودجەی 2026 به‌خێرایی یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنی کوردی بە خێرایی لەسەر بودجەی 2026 بگاتە ڕێککەوتن و گۆڕانکاری لە مۆدێلی داهاتی ناوخۆ و ڕێکارەکانی دیکەدا بکات، ئەگەری هەیە مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێش جەژنی قوربان خەرج بکرێت.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دا کە بەغدا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 هیچ کێشەیەکی دارایی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران نابێت، ئەم دڵنیاییەش دۆخی دارایی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەو مەرجەی لێکتێگەیشتنە پێویستەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 13ی ئایاری 2026 مووچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكرا له 16ی ئایاری 2026 كۆتایی به دابه‌شكردنه‌كه هێندرا.