پشووی جەژنی قوربان ڕاگەیەندرا
کورتە
چەند ڕؤژ دەبێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە؟
لە هەرێمی کوردستان چوار ڕۆژ بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە دەبێتە پشووی فەرمی لە کەرتی تایبەت و گشتیدا.
بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 27ـی 5ـی 2026تاوەکو 30ـی 5ـی 2026، لە سەرجەم دام و دەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
پێشووتر نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، کە ڕۆژی 27ـی 5ـی 2026یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.