له کوردستان قەیرانی بێکاری کۆنتڕۆڵ دهكرێت
بۆ بههێزكردنی داهاتووی ئابووری كوردستان ڕووپێوییهكی فراوان بۆ دیاریكردنی 'ڕێژهی ڕاستهقینهی بێكاری' ئهنجام دهدرێت
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ڕووبێوییەکی نوێی مەیدانی بە مەبەستی دیاریکردنی ڕێژەی ڕاستەقینەی بێکاری و دۆخی هێزی کار دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ سیروان محەممەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش، پڕۆسەی کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە کۆتایی مانگی داهاتوودا دەستپێدەکات.
ئەم پڕۆسەیە کە یەک مانگ دەخایەنێت، بە شێوازی ڕووپێوی خێزانی و گشتگیر لەگەڵ دەستەی ئامار و ڕێکخراوی کاری جیهانی ئەنجام دەدرێت و شوێن و کارگە و کۆمپانیا بازرگانییەکان ناگرێتەوە. پێشبینی دەکرێت ئەنجامە فەرمییەکان و ڕێژەی نوێی بێکاری بەر لە کۆتایی ئەمساڵ دەربچن و بڵاوبکرێنەوە.
ئەم هەنگاوە زانستییە لە کاتێکدایە کە کۆتا ڕووبێوی هاوشێوە لە ساڵی 2021دا کراوە، و بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2024یش ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 14.97%. ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە دابینکردنی داتای دروستە لەسەر بێکاریی گەنجان، تا حکومەت بتوانێت لەسەر بنەمای زانیاریی ورد بڕیار لەسەر پرۆژە و سیاسەتە ئابوورییەکانی داهاتووی بدات.