پایتەخت

سلێمانی؛ كه‌سێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

سلێمانی؛ كه‌سێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
کورتە

ڕووداوێکی تەمومژاوی لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی

ڕووداوێکی خۆکوژی لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی تۆمارکرا، کە تێیدا مێردمنداڵێکی ڕاگیراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لەناو حەمامی چاکسازییەکەدا ڕوویداوە. مێردمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵ بووە و لە ڕەگەزی نێر بووە، کە بەهۆی بەکارهێنانی پەتەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

 

تائێستا هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت ئەم ڕووداوە و پاڵنەرەکانی دیار نین، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هییچ ڕاگه‌یه‌ندراو و لێدوانێكی فه‌رمییان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی و ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ نه‌داوه‌.

 

17 ئایار 2026 10:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026