شاسوار عەبدولواحید بە توندی هێرش دەکاتە سەر عەلی حەمە ساڵح
شاسوار عەبدولواحید: کورسییەک بە دەنگی تەزویر بێت ئاوا بێقیمەت دەبێت
جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لە ڕێگەی لێدوان و تۆمەتبارکردنی یەکترەوە هێرشی توندیان کردە سەر لایەنی بەرامبەر.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە گوتارێکدا لە وەڵامی عەلی حەمە ساڵح بە توندی هێرش دەکاتە سەری و دەڵێت: " كورسییەک بە دەنگی تەزویر بێ و لەملاو لەولا بتان دەنێ، ئاوا بێقیمەت دەبێت و كەس حیسابتان بۆ ناكات".
شاسوارعەبدولواحید ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو حزبە بچووكانە تا 12 شەو دەچوونە لای یەكێتی و دواتریش لای حزبەکانی تر، بۆ ئەوەی وەزیرێکیان بدەنێ وەک ئەوە وایە هینێك بە پارەی بەفر بیكڕی ئاو دەیبات، گووتیشی: "وەك نەوەی نوێ راكە راكە ناكەین بەدوای وەزیرێكدا و حەیای خۆمان بەرین و دوایش نەمان دەنێ".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە عەلی حەمە ساڵح لە گوتارێکدا تانەی لە حزبی نەوەی نوێ گرتبوو و گووتبووی: "بەڕاستی بێ حەیاییە، لەسجندا دەنگ وئیرادە و هەموو شت بفرۆشیتە دەسەڵات، لەترسی دۆسییەکانی دادگا و ئەو هەموو پارە حەرامەی خواردووتە ببیتە بەردەستی ئەوەی زیندانی کردووی، سوخۆرێکی دەستپیس بڕۆ ئەم مانگەش 24 دەفتەری خۆفرۆشییەکەت وەربگرە لە پارەی قاچاغی و سەرانە، کەچی هێشتا لە دەم نەکەوی.