پایتەخت

عێراق ڕێڕەوە بازرگانییەکانی بەڕووی ئێراندا کردەوە

عێراق ڕێڕەوە بازرگانییەکانی بەڕووی ئێراندا کردەوە
کورتە

بازرگانی چین و ئێران 3 هێندە زیادی کرد؛ پلانەکەی ئەمریکا شکستی هێنا؟

حکومەتی عێراق بڕیارێکی نوێی بۆ چالاککردنی جووڵەی ترانزێت و گواستنەوەی کاڵا لەگەڵ ئێران دەرکرد. به‌مه‌ش گۆڕانکارییە گەورە لە بازرگانی ناوچەکەدا ڕووده‌دات.

 

ئه‌مڕۆ دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق نووسراوێکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە تەواوی دەروازە گومرگییەکان کردووە کە جووڵەی گواستنەوەی شتومەک لەگەڵ ئێران چالاک بکەن، بەمەش ڕێڕەوە بازرگانییەکانی ئێران لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە کرانەوە.

 

بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، حکومەتی عێراق ڕێنمایی داوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گومرگییەکانی ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست، ڕۆژاوا، باشوور، گومرگی پۆستەی ئاسمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ئەوەی دەستبەجێ پرۆسەی ترانزێت و دووبارە بارکردنەوەی کاڵاکان لەگەڵ ئێران کارا بکەن.

 

ئەم بڕیارە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دێت، کە بەهۆی جەنگی 39 ڕۆژەی نێوان ئێران و هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل هاتە ئاراوە. پێش عێراق، پاکستان ڕێڕەوێکی نوێی ترانزێتی لەگەڵ ئێران کردەوە و بازرگانیی هێڵی ئاسنی نێوان ئێران و چینیش سێ هێندە زیادی کردووە.

16 ئایار 2026 14:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026