پایتەخت

باندێکی 3 کەسی بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیرکران

باندێکی 3 کەسی بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیرکران
کورتە

ئەو باندەی خەویان لە ئاژەڵدارانی سەیدسادق زڕاندبوو دەستگیرکران.

مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، باندێکی 3 کەسییان بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیرکرد.


دەستگیرکردنی ئەم کەسانە دوای ئەوە هات کە هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە چەند مانگایەکی لێدزراوە. پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەر توانی هەر 3 تۆمەتبارەکە دەستگیربکات.


تۆمەتباران (ب، م، ع / ه، س، ح / ڕ, ع، ئ) لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، دانیان بەوەدا ناوە کە چەند تاوانێکی تری دزینی ئاژەڵیشیان لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە.

16 ئایار 2026 14:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026