هاوڕێ مه‌لا ستار هۆشداری ده‌دات
پارێزەری لاهور تاڵەبانی وردەکاریی دۆسیە یاساییەکان و چارەنووسی گیراوانی لالەزار ئاشکرا دەکات
پارێزه‌ره‌كه‌ی لاهور تاڵەبانی، دواین پێشهاتە یاساییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی لاله‌زار و هاوڕێکانی ئاشكرا ده‌كات و په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كی مه‌ترسیدار لاده‌بات.
ئه‌مڕۆ هاوڕێ مەلا ستار، پارێزەری لاهور تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، دانیشتنی دادگا بە کراوەیی جێهێڵدراوە و بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە لاهور تاڵەبانی و هاوڕێکانی دوای دانیشتنەکە گەڕێندراونەتەوە بۆ زیندان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له دادگاییه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی كه دۆسییه‌كه بگوازرێـه‌وه هه‌ولێر و ئه‌م ته‌وه‌ره نه‌كرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستیان گوتی: دۆخی ته‌ندروستیان باش دیار بوو. هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێو دادگا له‌نێوان لایه‌نگرانی لاهور تاڵه‌بانی و هێزه ئه‌منییه‌كان 'له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی مۆبایل و كامێرا' دروست بووه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی لاهور تاڵه‌بانی، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری پایته‌خت ئاشكرای كرد، یەکێک لە شاهێدانی دۆسیەی لالەزار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە. بە گوتەی پارێزەرەکە، ئەو شاهێدە ڕووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی توند بووەتەوە کە کاریگەرییەکی جەستەیی قورسی لەسەر جێهێشتووە.
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا باسی له‌وه كرد، پڕۆسەی دادگایی‌کردنی گیراوانی لاله‌زار بەردەوامە. جەختی کردەوە کە وەک تیمی پارێزەران کار بۆ سەلماندنی بێتاوانییان دەکەن، تائێستاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر بۆ ئه‌و تۆمه‌ته دروستكراوانه له ئارادا نییه.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات، پڕۆسەی دادگاییکردنەکە بە نیشتمانی و سەربەخۆیانە بمێنێتەوە و دوور بێت لە دەستێوەردانی سیاسی، تاوەکو لە زووترین کاتدا بێتاوانییان بسەلمێنرێت و بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.