پایتەخت

ماددەی 140 مەرجی ئێمەیە بۆ حکومەتی نوێ

ماددەی 140 مەرجی ئێمەیە بۆ حکومەتی نوێ
کورتە

پارتی مەرجەکانی بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی ڕادەگەیەنێت: ماددەی 140 و دەستوور هێڵە سوورەکانن


 
 فراکسیۆنی پارتی لە چوارچێوەی پڕۆسەی دەنگدان بە کابینەی نوێ، کۆمەڵێک پڕۆژە و تێبینی پێشکەش کردووە کە ئامانجی سەرەکییان پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چەسپاندنی پایەکانی سیستەمی فیدراڵییە.


 
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ستراتیژیی پارتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کابینە نوێیەکەی عەلی زەیدی ئاشکرا کرد، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە متمانەدان بە حکومەتی نوێ بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 و پابەندبوونێکی ڕەها بە دەستووری عێراقەوە.


 
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش کرد کە پارتی نایەوێت تەنها لە حکومەتدا بەشدار بێت، بەڵکو دەیەوێت مافە یاساییەکان گەرەنتی بکرێن.


 
 
پڕۆژە پێشکەشکراوەکانی فراکسیۆنی پارتی بۆ حکومەتی نوێ، ئەم خاڵە ستراتیژییانە لەخۆ دەگرن: ماددەی 140: جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی ئەم ماددە دەستوورییە. پابەندبوونی دەستووری: پابەندبوونی سەرۆکوەزیران و حکومەت بە هەموو بڕگە دەستوورییەکان. پڕۆژەیاسا فیدراڵییەکان: هێنانەپێشەوەی ئەو یاسایانەی پایەکانی فیدراڵی لە عێراق بەهێز دەکەن.


 
 
شاخەوان بە عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد، هەرچەندە کاتێکی کەم لەبەردەستدا بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکاری هەموو تێبینییەکان، بەڵام توانراوە بەشێکی زۆر و گرنگ لەو داواکارییانە لەناو کارنامەی فەرمیی حکومەتەکەی عەلی زەیدیدا جێگیر بکرێن، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ متمانەدان بەو کابینەیە هەژمار دەکرێت.

14 ئایار 2026 19:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026