پایتەخت

تۆ ئازادی کامیان بە باش و ڕاست دەزانی؟

تۆ ئازادی کامیان بە باش و ڕاست دەزانی؟
کورتە

کاتێک جەلادەکە کوردی خۆمانە؛ بۆچی هەمووان بێدەنگن؟

کاردانەوەکان دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سلێمانی توند دەبنەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هانا چۆمانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک سەبارەت بە حەمە ڕەش بڵاویکردەوە و گووتی: "ناڵێن بۆچی ئەو گەنجە بەو شێوەیەی لێکرا؟ بۆچی زیندانی کرا و ئەو هەموو ئازارەی درا؟، بۆچی لە ئاست ئەم ڕەفتارە "بەعس ئاسا" و "ساواک ئاسا" و "ئەسەد ئاسا" یە بێدەنگن؟


هانا چۆمانی ئاماژەی بەوە دا و گووتی: " سەیرە ڕەخنە لە "حەجاج" بگریت و داوای لە سێدارەدانی بکەیت کە لە نەتەوەیەکی دیکەیە، بەڵآم باسی ئەو کوردە جەلادە نەکەیت کە لەنەتەوەی خۆتە، لە سنووری خۆتە و حزبەکەی خۆتە.

 

لەمبارەیەوە هانا چۆمانی ئاماژە بەوە دەکات کە جۆرێک لە سەودای سیاسی لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییەکانی مافی مرۆڤدا هەیە، و دەڵێت: "ئەگەر ئەم ڕووداوە لە هەولێر بووایە، نووسەرە مووچەخۆرەکانی سەر بە "بەرەی مقاوەمە" کەمپین و هاشتاگیان ڕادەگەیاند؛ لە بەردەم باڵەخانە کۆن و داڕزاوەکەی دادگای سەربازیی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ساز دەکرد و هاواریان دەکرد نا بۆ خەساندنی بەعسیانە.

 

لە کۆتاییدا هانا چۆمانی ڕەخنە لە ڕێکخراوەکانی ژنان و ناوەندە یاساییەکان دەگرێت کە بۆچی لە ئاست ئەم جۆرە تاوانە بەرامبەر مرۆڤ بێدەنگن و کەمپینێکتان بەناوی  (نا بۆخەساندنی پیاوان) ڕابگەیەندایە.

14 ئایار 2026 23:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026