شاکیرا مۆندیالی 2026 دەهەژێنێ و دووبارە گۆرانی دەڵێتەوە
فیفا ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیالی 2026 چڕتر دەکاتەوە و گەورەترین نمایش ئەنجام دەدات
فیفا ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیالی 2026 چڕتر دەکاتەوە و یەکێک لە گەورەترین نمایشە هونەرییەکانی مێژووی وەرزش ئەنجام دەدات، فیفا بە فەرمی ڕایگەیاند کە هەریەکە لە ئەستێرە جیهانییەکان شاکیرا و مادۆنا لەگەڵ گرووپی ناسراوی کۆری BTS، لە نێوان هەردوو گێمی یاریی کۆتایی مۆندیالدا نمایشێکی هونەریی بێوێنە پێشکەش دەکەن.
ئەم نمایشە تەنیا لایەنێکی هونەری لەخۆ ناگرێت، بەڵکو دەسپێشخەرییەکی مرۆیی گەورەی لەپشتە، فیفا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم چالاکییە بۆ پشتگیریکردنە لە "سندوقی جیهانی فیفا بۆ پەروەردەی هاووڵاتییان"، ئامانجی ئەم سندوقە کۆکردنەوەی 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە بۆ دابینکردنی خوێندنی کوالێتی بەرز و فەراهەمکردنی ژینگەی وەرزشی بۆ منداڵانی بێبەش لە سەرانسەری جیهاندا.
وەک هەنگاوێکی کردەیی، فیفا بڕیاری داوە لە بەرامبەر فرۆشتنی هەر تیکتێکی یارییەکانی مۆندیالی 2026، بڕی یەک دۆلار بۆ بەرژەوەندی ئەم سندوقە و هاوکاری منداڵان تەرخان بکات.
جێی ئاماژەیە، شاکیرا کە بە شاژنی مۆندیالەکان ناسراوە، بۆ ئەم خولەش گۆرانیی (دای دای) پێشکەش کردووە، مۆندیالی 2026 کە بڕیارە لە 11ی مانگی داهاتوو لە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا دەستپێبکات، بۆ یەکەمجارە بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت بینەرێکی پێوانەیی لە مێژووی تۆپی پێدا تۆمار بکات.