پایتەخت

نێچیرڤان بارزانی: سزادانی جەللادەکەی نوگرەسەلمان سەرکەوتنی دادپەروەرییە

نێچیرڤان بارزانی: سزادانی جەللادەکەی نوگرەسەلمان سەرکەوتنی دادپەروەرییە
کورتە

نێچیرڤان بارزانی لەسەر دادگایی کردنی عەجاج پەیامێکی بڵاوکردەوە


 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی عەجاج تکریتی، یەکێک لە جەللادە ناسراوەکانی زیندانی نوگرەسەلمان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەنگاوە جێبەجێبوونی دادپەروەری و کەمترین دڵدانەوەیە بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال.


 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سزادانی ئەم تاوانبارە دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، پەیامێکی ڕوون و بێپەردەیە بۆ هەمووان کە تاوانەکانی جینۆساید و تاوانە دژە مرۆییەکان بەرامبەر گەلی کوردستان هەرگیز کۆن نابن و "دەستی دادپەروەری هەر دەگاتە تاوانباران." جەختیشی کردەوە کە ئەمڕۆ سەلمێنرا ئیرادەی ژیان و ماف لە هەموو جۆرە ستەم و دڕندەییەک بەهێزترە.


 
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرد ئەرکە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بەتایبەت لە پرسی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال، کە پێشتر لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە وەک "جینۆساید" ناسێنراوە.

14 ئایار 2026 20:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026