پایتەخت

ئەمریکا بۆ کابینەکەی عەلی زەیدی: کردارمان دەوێت نەک قسە!

ئەمریکا بۆ کابینەکەی عەلی زەیدی: کردارمان دەوێت نەک قسە!
کورتە

ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی عێراق دەکات: پەیوەندییەکانمان مەرجدارن


 
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی حکومەتی نوێی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، شێوازی مامەڵەکردنی واشنتن لەگەڵ بەغدا لە قۆناغی داهاتوودا ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە هەنگاوە کردەییەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت.


 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، عێراق لە ئێستادا لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسسازدایە  و واشنتن بە وردی چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات و جەخت دەکاتەوە کە "تەنیا بە لێدوان و بەڵێنەکان ڕازی نابێت"، بەڵکو پێویستە حکومەتی نوێ کردار بنوێنێت.


 
بەپێی گوتەی وتەبێژەکە، مەرجی سەرەکی بۆ بەردەوامیی هاوکاریی و پەیوەندییەکان، دوورخستنەوەی گرووپە میلیشیاکانە لە دامەزراوە هەستیارەکانی دەوڵەت و پاراستنی سەروەریی وڵات، ئەمریکا داوا دەکات بەغدا هەنگاوی ڕژد بنێت بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێکی چەکداریی دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت لە بڕیارە سیاسی و ئەمنییەکاندا.

14 ئایار 2026 20:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026