پایتەخت

کەمێکی دیکە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

کەمێکی دیکە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
کورتە

پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەی حکومەتی عەلی فالح زەیدی دەدات و پۆستی وەزارەتەکان یەکلا دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر 4ی ئێوارە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی ئەنجام دەدات، لەم دانیشتنەدا متمانە بە 15 بۆ 20 وەزارەت دەدرێت.

 
کابینەکەی عەلی زەیدی لە 23 وەزارەت پێکدێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت متمانە لە نێوان 15 بۆ  20 وەزارەت بدرێت، لە کاتێکدا هێشتا لێکتێنەگەیشتن لەسەر چەند پۆستێکی سەرەکی بەردەوامە، بە پێی نەریتە سیاسییەکان و دابەشکاری پێکهاتەکان پشکی لایەنی شیعە 12 وەزارەتە و سوننەکان شەش وەزارەت، پشکی کوردیش 4 وەزارەتە و مەسیحیەکانیش یەک وەزارەتیان بەردەکەوێت.

 
هەڵات بەرواری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تائێستا ناوی کاندیدی بەشێک لە وەزارەتەکان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە یەکلایی نەبوونەتەوە، تەنانەت ئەو وەزارەتانەشی کاندیدیان بۆ دیاریکراوە، ئەگەری گۆڕانکاریی لەناکاویان تێدایە تا ساتەوەختی دەستپێکردنی دانیشتنەکە.

 
ئەمڕۆ دەنگدان بۆ جێگرانی سەرۆکوەزیران و شەش وەزارەتی گرنگ ئەنجام نادرێت، وەزارەتەکانیش بریتین لە: (ناوخۆ و بەرگری، کاروباری کۆمەڵایەتی، پەیوەندییەکان، کشتوکاڵ، کۆچ و کۆجبەران)، تا ئەم ساتەش تەنیا 9 وەزیر بەشێوەیەکی کۆتایی ناوییان چەسپاوە.

14 ئایار 2026 15:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026