پایتەخت

گوتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین: ئاگامان لە دیاریکردنی 10 ڕۆژ بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نییە

 گوتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین: ئاگامان لە دیاریکردنی 10 ڕۆژ بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نییە
کورتە

هاتووچۆی ڕاپەڕین لەسەر بابەتی ئاگادارکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هاتە دەنگ.

دوێنێ لە ڕێگەی مامۆستایانی ئایینی دەڤەری ڕاپەڕین، خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە بردنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان ئاگادار کرانەوە، هاتووچۆی ڕاپەڕین بێ ئاگای خۆی لە بابەتەکە ئاشکرا دەکات.

کەمێک لەمەوبەر عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: "بابەتی دیاریکردنی 10 ڕۆژ بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەراتاکان و دەستبەسەر داگرتنیان ئاگادار نین و ئاگامان لێێ نییە".

عەلی عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە دا، هەر ماتۆڕسکیلێک یاخود ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا سەرپێچی لە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بکات، ئەوا لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دا دەکرێت.

ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕێگەی مامۆستایانی ئایینی سنووری دەڤەری ڕاپەڕین داوای کردووە، خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداربکەنەوە، لە ماوەی 10 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنەدەرەوەی سنوورەکەیان، ئەگینا دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێکە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نیگەرانن لە هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتن و داوا دەکەن، مافیان نەفەوتێت و ئۆتۆمبێلەکانیان لێ وەر نەگیرێتەوە.

پێشووتر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، هیچ جۆرە چاوپۆشی و سازشێک لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ ‌سەرەتا و "بڕاوە" ناکرێت.

09 ئایار 2026 17:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026