ڕووسیا بە یەکجار بە 800 درۆن هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا
سوپای ڕووسیا بەرفراوانترین هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا بەرفراوانترین هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامداوە، بەپێی گووتەکانی زیلینسکی، لەم هێرشەدا کە بە گەورەترین هێرشی یەکجاری لە مێژووی جەنگەکەدا دادەنرێت، کە ڕووسیا بەیەکجار 800 درۆنی ئاراستەی کۆرنیا کرد.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم شەپۆلە چڕەی هێرشەکان تەنها زیانی ماددی نەبووە، بەڵکو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 6 هاووڵاتی و برینداربوونی چەندانی دیکە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری لە شوێنی هێرشەکان خەریکی لابردنی پاشماوەکان و گەڕانن بەدوای قوربانییانی ئەگەریدا، ئەم پەرەسەندنە نوێیەی کرێملین لە کاتێکدایە کە شەڕی درۆنەکان و بەرگرییە ئاسمانییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە.