یاسای خانەنشینی گۆڕا
یاسای خانەنشینی هێزە ئەمنییەکان له هەرێمی کوردستان و عێراق هاوتا دهكرێت.
پەرلەمانی عێراق کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی هێزە ئەمنییەکان دەکات، کە گۆڕانکاریی گەورە لە مووچە و تەمەنی خانەنشینییان دروست دەکات و هێزەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئهمڕۆ سەرچاوەیەک لە لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆدەنگی هەیە کە ئەمساڵ یاسای هەموارکردنەوەی خانەنشینی هێزە ئەمنییەکان پەسەند بکرێت. ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەو مەرجەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕەزامەند بێت. ئێستا پڕۆژەکە لای وەزارەتی ناوخۆی کوردستانە و لێژنەیەک خەریکی تاوتوێکردنییەتی.
بەپێی هەمواری نوێ، دوو کێشەی سەرەکیی کارمەندانی ئەمنی چارەسەر دەبن. یهكێك لهوانه لابردنی مەرجی تەمەنه. واته هەر کارمەندێک 30 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت خانەنشین بێت و پێویست به ژمارهی تهمهن ناكات.
ههروهها بهپێی زانیارییهكان، پرسی زیادبوونی مووچە یهكێكی دیكهیه له ههمواره نوێیهكه. تا ئێستا کارمەندان تەنها بە 'مووچەی بنەڕەتی' خانەنشین دەکران، بەڵام لەمەودوا 'دەرماڵەی مەترسی'یان بۆ هەژمار دەکرێت و مووچەی خانەنشینییان نزیکەی دوو ئەوەندە زیاد دەکات. بۆ نموونە کارمەندێک پێشتر 700 هەزاری بۆ دەمایەوە، لەمەودوا دەبێتە ملیۆنێک و 400 هەزار دینار.